چاویارنیوز _قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەنووسینێکدا کە لە سەكۆی “ئێكس” بڵاویکردۆتەوە، رایگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە سەپاندنی باج بەسەر کەشتییە عێراقییەکان دەکات لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لەکاتی تێپەڕینی بە گەرووی هورمزدا، هیچ بنەمایەکی نییە و عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لەلایەن ئێرانەوە لەو رێوشوێنانە بەخشراوە.
ئەعرەجی باس لەوە دەکات، ئێران دڵنیایی بە عێراق داوە لە ڕێکارەکانی تێپەڕینی کەشتییەکانی بە گەرووی هورمزدا کە لەهەموو باجێک بەخشراوە.
ئێران کەشتییە عێراقییەکانی بەخشیوە
راوێژکارێکی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت: ئەو هەواڵانەی باس لە سەندی باج لە عێراق دەکەن لەلایەن ئێرانەوە لەکاتی تێپەڕینی كەشتییەكانی بە گەرووی هورمزدا، راست نییە
No Comment! Be the first one.