چاویارنیوز _ مەجلیسی گەلی شنگال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو بڕیارە رەتدەکاتەوە کە لە کۆبوونەوەی (1ی ئەیلوول)دا لە بەغدا، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانە دراوە کە پارێزگاری لە جڤاکی ئێزدی دەکەن،
بەیاننامەکە لەلایەن بەسێ ئاڤێستا جێگری هاوسەرۆکی مەجلیسی گەلی شنگالەوە خوێندرایەوە و سەرنج خرایە سەر ئەوەی کە ئەو کۆبوونەوەیەی بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی رێکخرابوو، تەنیا لەلایەن بەرپرسانی سەربازی و ئەمنییەوە بەڕێوەچووە و بڕیارەکانیشی لەسەر هەمان بنەما دەرچوون.
ئاڤێستا هۆشداری دا کە لەم کۆبوونەوەیەدا نەک تەنیا ئیرادەی سیاسیی ئێزدییەکان پشتگوێ خراوە، بەڵکو باسی هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانەش کراوە کە پارێزگاری لە جڤاکی ئێزدی دەکەن، ئەمەش مەترسیی کۆمەڵکوژی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات.
لە کۆتاییدا، مەجلیسی گەلی شنگال داوای کرد کە هێزەکانی پاراستنی ئێزدییەکان بە رەسمی بناسرێن و ئیرادەی سیاسییان قبوڵ بکرێت.
ئێزدییەکان بڕیارێکی بەغداد رەتدەکەنەوە
شەنگالییەکان دژی بڕیارێکی بەغداد دەوەستنەوە و دەڵێن: ئەو بڕیارەی بەغداد رەتدەکەینەوە کە دەیەوێت هێزەکانمان هەڵبووەشێنێتەوە
No Comment! Be the first one.