چاویارنیوز – سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەولێر دووپاتی کردەوە کە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا دوو پرسی گرنگی ئەمنی تاوتوێ دەکات.
ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە پێگەی جەدەلی شەعبی ڕاگەیاندووە، لە میانی دیدارە پێشبینی کراوەکەیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ لە کۆشکی سپی،سەرۆک وەزیرانی ئەمەریکا، ئەلزەیدی، تاوتوێی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە و پرسی ڕادەست کردنی چەکی پێشمەرگە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراق دەکات.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا که سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان تا دێت نیگەڕانی لەم سەردانه و ئه نجامه ئەگەرییەکانی زیاتر ده بێت و ئەو سەرچاوەیە پشت ڕاستی کردەوە کە پارتی دێموکراتی کوردستانی لە ڕێگەی لۆبیەکەی لە ئەمریکا،ماوەیەک لەمەوبەر دەستی کردووە بە کاریگەری لەسەر سەردانەکە و ئەنجامەکانی،هەوڵی کەم کردنەوەی گرنگییەکەی دەدات.
پارتی زۆر نیگەرانە
چەک کردنی پێشمەرگە و کشانەوەی ئەمریکا لە کار نامەی زەیدی و ترەمپن
پارتی دێموکراتی کوردستانی لە ڕێگەی لۆبیەکەی لە ئەمریکا،ماوەیەک لەمەوبەر دەستی کردووە بە کاریگەری لەسەر سەردانەکە و ئەنجامەکانی،هەوڵی کەم کردنەوەی گرنگییەکەی دەدات.
No Comment! Be the first one.