چاویارنیوز – بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی شەرقولئەوسەت، نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەیەوێت دۆسیەی نەوتی هەرێم بەتەواوی بکەوێتە دەست حکومەتی عێراق.
تۆم باراک وەک چۆن لە سوریا هەموو چاوی لەسەر نەوتە، لە عێراقیش دەیەوێ هەمان شت بکاتەوە، دەشیەوێت لەنێوان هەرێم و بەغدا کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نەوت نەمێنێت.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لەمبارەیەوە ئاشکرایکردووە، تۆم باراک لەکاتی سەردانەکەی بۆ هەولێر، تاوتوێی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدای کردووە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە پرسی نەوتەوە.
شەرقولئەوسەت ئەوەشی وتوە، تۆم باراک لە هەولێر بە بەرپرسانی کوردی وتووە، ئامادەیە بۆ نێوەندگیریی و گەیشتن بە ڕێککەوتن.
ئاماژەکان بۆ ئەوەن تۆم باراک، بۆ بەهێزکردنی بەغدا دەیەوێت دۆسیەی نەوتی هەرێم بەتەواوی بکەوێتە دەست حکومەتی عێراق.
No Comment! Be the first one.