عێراق وەکوو یەکێک لە وڵاتە گرنگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئەژمار کە شارەکانی جەماوەریان زۆرە و جۆراوجۆرن و هەرکامەیان ڕۆڵێکی گرنگ لە ئابوور و سیاسەتی ئەو وڵاتەدا دەگێڕن. جەماوەری شارەکانی عێراق لەم ساڵانەی دواییەدا گوڕانکاری بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و زانیاری لەسەر ئەم ئامارە دەتوانێت دیمەنێکی باشتر سەبارەت بە پێکهاتەی شار و هەروەها بڵاوبوونەوەی جەماوەر لەو وڵاتەدا پێشکش بکات.
جەماوەری ناوچە کوردنشین و عەرەبنشینەکان لە عێراقدا
پێکهاتەی جەماوەری عێراق بەگشتی بە دوو بەشی سەرەکی واتا ناوچە کوردنشینەکان لە باکوور و ناوچە عەرەبنشینەکان لە ناوەند و باشووردا، دابەش دەکرێت، کە بە گشتی نزیکەی 46 ملیۆن کەس دەبێت. ناوچە کوردنشینەکانی عێراق کە بریتییە لە شارەکانی هەولێر، سڵێمانی و دهۆک بەگشتی نزیکەی 6 بۆ 7 ملیۆن جەماوەر لەخۆ دەگرێت.
بەشی زۆری جەماوەری عێراق لە ناوچە عەرەبنشینەکاندا کۆبوونەتەو کە شارەکانی بەغدا، بەسرە، نەجەف، کەربەلا لە خۆ دەگرێت. جەماوەری ئەو ناوچەیانە بەگشتی نزیکەی 35 تا 37 ملیۆن کەس بەراوەرد دەکرێت. لە درێژەدا دەتوانیت دوایین جەماوەری تۆمارکراو لە گرنگترین شارەکانی عێراق لەسەر ڕیزی گرنگایەتی و گەورەیی شارەکە ببینیت.
شارە زۆر گەورەکان (سەرووی 1 ملیۆن)
- بەغدا: نزیکەی 6.3 بۆ 7.2 ملیۆن کەس
- بەسرە: نزیکەی 2.0 ملیۆن کەس
- موسڵ: نزیکەی 1.6 بۆ 1.7 ملیۆن کەس
- هەولێر: نزیکەی 1.5 بۆ 1.6 ملیۆن کەس
- نەجەف: نزیکەی 1.2 بۆ 1.3 ملیۆن کەس
- کەرکووک: نزیکەی 1.1 ملیۆن کەس
- حەلە: نزیکەی 1.0 ملیۆن کەس
شارە گەورەکان (500 هەزار بۆ 1 ملیۆن)
- کەربەلا: نزیکەی 1.0 بۆ 1.2 ملیۆن کەس
- سڵێمانی: نزیکەی 850 بۆ 900 هەزار کەس
- دهۆک: نزیکەی 900 هەزار کەس
- دیوانییە: نزیکەی 800 بۆ 900 کەس
- ناسرییە: نزیکەی 550 بۆ 800 هەزار کەس
- عەمارە: نزیکەی 600 هەزار کەس
هەروەها بخوێنەوە: شارە کوردەکانی ئێران بناسە
شارە مامناوەندەکان (200 بۆ 500 هەزار کەس)
- کوت: نزیکەی 300 بۆ 500 هەزار کەس
- ڕەمادی: نزیکەی 200 بۆ 450 هەزار کەس
- ئەبووغەریب: نزیکەی 900 هەزار(دەوروبەری بەغدا)
- فلووجە: نزیکەی 190 هەزار کەس
- بەعقووبە: نزیکەی 150 هەزار کەس
- سەماوە: نزیکەی 150 هەزار کەس
شارەبچووکەکان (100 بۆ 200 هەزار کەس)
- سامێرا: نزیکەی 150 هەزار کەس
- زاخۆ: نزیکەی 800 هەزار(شار+ دەوروبەر)
- زوبیر: نزیکەی 120 هەزار کەس
- کووفە: نزیکەی 110 هەزار کەس
- سۆران: نزیکەی 120 هەزار کەس
جەماوەری عێراق لەسەر بنەمای ڕەگەز، ئایین، و پێکهاتەی تەمەن
جەماوەری عێراق بەس سنووردار ناکرێتەوە بە هەژماری شارەکان، بەڵکوو لەبواری ڕەگەز، ئایین و کۆڕە تەمەنییەکانیشەوە جۆراوجۆری بەرچاوی هەیە. لێکدانەوەی یەکانەکان یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی ڕوانگەیەکی وردتر سەبارەت بە پێکهاتەی جەماوەری ئەو وڵاتەمان دەست بکەوێت.

جیاکردنەوە لەسەر بنەمای ڕەگەز
بەگشتی، ڕێژەی جەماوەری پیاوان و خانمان لە عێراقدا هاوسەنگە، بەڵام بەزۆری هەژماری پیاوان تۆزێ زیاترە.
- پیاوان: نزیکەی 50.5 بۆ 51 لە سەدا
- خانمان: نزیکەی 49 بۆ 49.5 لە سەدا
جیاکردنەوە لەسەر بنەمای ئایین
عێراق لەبواری ئایینەوە وەکوو یەکێک لە جۆراوجۆرترین وڵاتانی ناوچەکە هەژمار دەکرێت. بەجۆرێک کە هەموو دین و ئایینێک تێدا بوونی هەیە.
- موسڵمان: نزیکەی 95 بۆ 97 لەسەدا
- شێعە: نزیکەی 60 بۆ 65 لەسەدا
- سوننە: نزیکەی 30 بۆ 35 لەسەدا
- ئایینەکانی دیکە: (کریستیان، ئیزەدی و هتدد) نزیکەی 3 بۆ 5 لەسەدا
هەروەها بخوێنەوە: کتێبی مێژووی عێراق
جیاکردنەوە لەسەر بنەمای تەمەن
- ژێر 15 ساڵ: نزیکەی 35 بۆ 40 لەسەدا
- 15 بۆ 65 ساڵ: نزیکەی 55 بۆ 60 لەسەدا
- سەرووی 65 ساڵ: نزیکەی 3 بۆ 5 لەسەدا
ئەم پێکهاتەی جەماوەری عێراقە دەرخەری ئەوەیە کە ئەو وڵاتە خاوەنی جەماوەرێکی لاو و لە حاڵی گەشەسەندندایە کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە داهاتووی کۆمەڵگای ئەو وڵاتەدا.
زۆربەی خەڵکی عێراق لە کوێدا دەژین؟
جەماوەری عێراق بەشێوازی یەکدەست لە سرانسەری وڵاتدا بڵاو نەبوونەتەوە و بەشێکی سەرنجڕاکێشی لە ناوچەگەلێکی تایبەتدا کۆبوونەتەوە. لە ناوەندی وڵات واتا شاری بەغدا، زۆرترین کۆبوونەوەی جەماوەر دەبینین و بە جۆرێک کە وەکوو جەرگی سیاسی و ئابووری عێراق دێتە ئەژمار. لە باشووریشدا هەندێ شاری دیکە وەکوو بەسرە بەهۆی دەستڕاگەیشتن بە سەرچاوە نەوتییەکان و هەڵکەوتەی بازرگانی، جەماوەرێکی زۆریان بۆ خۆیان ڕاکشاوە.
لە بەرانبەردا، جەماوەری ناوچە باکوورییەکان بەتایبەت هەرێمی کوردستان، بەشێوازێکی هاوسەنگ پەرتەوازە بوون. شارگەلێک وەکوو هەولێر، سڵێمانی ئەگەرچی جەماوەریان زۆرە، بەڵام سەبارەت بە شاری بەغدا، چڕ و پڕی کەمترە.
No Comment! Be the first one.