چاویارنیوز _ د.حەیدەر بەرزنجی توێژەر و سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی نارام سین رایگەیاند، عەلی زەیدی سەرۆکی حکومەتی عێراق نامەیەکی بۆ تورکیا ناردووە و داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیای کردووە لەخاکی عێراقدا و چۆڵکردنی تەواوی بنکەکانیان.
وتیشی، سەرۆکی حکومەتی عێراق لە نامەکەیدا بۆ تورکیا باسی لەوەکردووە، ئەگەر تورکیا نەکشێتەوە لە خاکی عێراق، ئەوا تەواوی مامەڵە نەوتییەکان و بازرگانی و رێگەی گەشەپێدان رادەگرێت.
وتیشی، وەڵامی تورکەکان ئەرێنیی بووە بۆ نامەکەی سەرۆکی حکومەت و چاوەڕێ دەکرێت تورکیا بکشێتەوە.
عێراق داوا لە تورکیا دەکات لە خاکەکەی بکشێتەوە
حکومەتی عێراق داوای لە تورکیا کردووە تەواوی هێزەکانی خۆی لە خاکی عێراقدا بکێنێتەوە و خاکی عێراق جێبهێڵن.
No Comment! Be the first one.