چاویارنیوز _ لە راگەیەنراوەکەیاندا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی /بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لەچالاکیەدا، توانیان دەستبەسەر بڕی (٣٥،٣٨) سی وپێنج کیلۆ و سی و هەشت گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵی شل) بگرن و ( ٢ )بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە خاوەن ڕەگەزنامەی بیانین لەسنووری سلێمانی دەستگیربکەن.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ٢٥ لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکەیان بەردەوامە.
No Comment! Be the first one.