چاویارنیوز _ ماڵپەڕی ناشناڵ کۆنتێکست دەڵێت لەهاوکێشەی نوێی ناوچەکەدا یەکێتی پێگەیەکی زیاتری هەیە و دەبێتە یاریکەرێکی سەرەکی و پارتیش پەراوێزدەخرێت.
باس لەوە دەکات، پێگەی زێڕینی ئیبراهیم خەلیل کە بۆ پارتی گرنگ بوو، خەریکە کۆتایی دێت، چونکە دوای رووخاندنی بەشارئەسەد، رێگەی سوریا _ موسڵ کراوەتەوە و چیتر ئیبراهیم خەلیل گرنگییەکەی جارانی نەماوە.
پێگەی ناشناڵ کۆنتێکست ئاماژە بەوە دەکات، پێشتر تورکیا پێویستی بە شەڕکەرێکی وەک پارتی هەبوو کە شەڕی پەکەکەی بۆ بکات، بەڵام بەهۆی پرۆسەی ئاشتییەوە، ئیتر تورکیا ئەو شەڕکەرەی ناوێت.
No Comment! Be the first one.