چاویارنیوز _ د.فایەق گوڵپی نووسەر و چاودێری سیاسی رایگەیاند، ئەوەی لە رۆژئاڤای کوردستان دژی هەسەدە کرا، ویستی ئەمریکا بوو، هەسەدە هێزێکی بەهێزبوو، بەڵام ئەمریکا دژایەتی کردو لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی سوریا، هێندە لاوازیکرد تا تێکەڵکرایەوە بە سوپای دیمەشق.
باس لەوەش دەکات، هەمان پرۆژەی ئەمریکا لە باکووری کوردستانیش هەیە، ئەمریکا داوای لە پەکەکە کرد چەکەکانی دابنێت و بچێتە گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی تورکیادا.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا ویستێکی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، هێزی دەرەوەی دەوڵەت نامێنێت.
ئەمریکا پشتی لە کورد کرد
چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: ئەوەی لە رۆژئاڤای کوردستان روویدا، ئیشی ئەمریکابوو، لە باکووریش هەروەها
No Comment! Be the first one.