چاویارنیوز _ د.موسەنا ئەمین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەتوانم سەد سوێند بخۆم ئەو پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەی حکومەتی هەرێم لە بەغدای وەردەگرێت، لەژێرەوە 150 هەزار بەرمیلیش دەبێت و بڕەکەی زۆر لەوە زیاترە و بەدزییەوە لادەدرێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای حزب.
وتیشی، ئەو قەیرانەی حکومەتی هەرێم لە بەنزیندا دروستی کردووە، نە قەیرانی ئابوورییە و نە سیاسیشە، ئەخلاقیی و چاوچنۆکی حکومەتی هەرێمە، قەیرانی بێسەروبەرەیی و نەبوونی حکومەتە، قەیرانی سڕکردنی پەرلەمان و سووک سەیرکردنی میللەتە، قەیرانی کووشتنی خەونەکانی نەتەوەیەکە، قەیرانی نەبوونی حوکمڕانیی تەندروستە.
باس لەوە دەکات، حکومەت خراوەتە گیرفانی حزب، حزبیش کراوەتە گیرفانی کۆمەڵێک بازرگانی چاوچنۆک کە ئەوان بڕیار بۆ میللەت دەدەن، ئەو بازرگانانە بڕیاردەدەن نەک پەرلەمان، ئەوان بڕیاردەدەن میللەت نانی هەبێت بان نەیبێت.
ئەم حکومەتە قەیرانی سوککردنی میللەتی داهێناوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی موێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەم حکومەتی هەرێمە هەوڵی سوککردنی میللەتی خۆی دەدات
No Comment! Be the first one.