چاویارنیوز _ قادر نادر رۆژنامەنووس باس لەوە دەکات، لە کاتی کۆنگرەی دووەمی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان/پارتی، کە ٢٦ ساڵە کۆنگرەی نەکردووە، هەریەکە لە دڵشاد شەهاب وەک نوێنەری سەرۆکی هەرێم (نێچیرڤان بارزانی) هاتبوو، رێبەر ئەحمەد وەک نوێنەری سەرۆکی حکوومەت (مەسرور بارزانی) هاتبوو، بەڵام لەکاتی گفتوگۆی پەیڕەوی نوێی ناوخۆی سەندیکادا، هەردوولا دژی یەکتر قسەیان دەکرد؛ وا هەستت دەکرد نوێنەری دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنن.
راشیدەگەیەنێت، زەردەشت عەبدولخالق سەرسام، کە ٩٠٦ دەنگی ئەندامی کۆنگرەی هەبوو، ناچار کرا بکشێتەوە تا ئەحمەد شوکری (زێباری، ئاکرەیی)، برای محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بکرێتە نەقیب، بەوەش لەناو هۆڵی کۆنگرەدا، نامەی مۆبایل بۆ هەموو ئەندامانی کۆنگرە نێردراوە کە دەنگ بدەنە ئەحمەد شوکری. بەمەش (ئەوەی جێگای سەرنجە، زۆرترین ئەندامی سەندیکاکە هەولێریین، بەڵام بە ناشیرینترین شێوە، بەکارهێنران دژی بەربژێرە هەولێرییەکان و باڵی نێچیرڤان لە خزمەتی بادینییەکان!).
قادرنادر دەنووسێت: پێش کۆنگرەش، تاهیر عەبدوڵڵا، برای سەعد عەبدوڵڵا (کوتلەی نێچیرڤان)، نەیان هێشت خۆی هەڵبژێرێت بۆ نەقیب و بەشداریی کۆنگرەش بکات، هەروەها عەلی رەشید، کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە (کوتلەی نێچیرڤان)، نیو سەعات پێش کۆنگرە بە نامەی دەنگی ئاگادار کرابووەوە، بەشداریی کۆنگرە بکات.
بە کورتی؛ سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان لە دەست هەولێرییەکان و باڵی نێچیرڤان دەرهێنرا و یەک کەسیان دەرنەچوون، ئەوەی جێگای سەرنجە؛ پارتی زۆر گرنگی بە سەندیکای ئەندازیاران و پارێزەران دەدات، چونکە وەک قوتابخانەیەکە بۆی تا لەوێوە وەزیر، مۆدیرعام و ئەندام پەرلەمانەکانی دابنێت! وە نەقیبی ئەندازیاران پۆستەکەی هاوتای وەزیرە و مووچەی مانگانەی ٦ ملیۆنە، جگە لە نەسرییە. ٢٧ هەزار ئەندامی هەیە و رۆژ بە رۆژ لە زیادبوونیشدایە.
No Comment! Be the first one.