چاویار نیوز – به‌رزان شێروانی، برای رۆژنامه‌نوسی زیندانیكراو شێروان شێروانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، تەندروستی شێروان روژ بە روژ بەرەو خراپی دەڕوات كه 16 روژە لە مانگرتندایە.
ئه‌و برایه‌ی وتوشیه‌تی، هیچ پەیوەندییه‌كیان له‌گه‌ڵ شێروان شێروانی نه‌ماوه.تکایە بەهانای وەرن.
رۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی لە 22ـی نیسانه‌وه‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا، به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه داواكارییهكانهوه له زیندان ده‌ستی به مانگرتن كرد.
داواكارییه‌كانی شێروان شێروانی خۆی ده‌بینییه‌وه له ئازادکردنی بە مەرج، هەفتانە لە ژێر چاودێری پۆلیسدا رێگه‌پێدانی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵی بۆ بكرێت، یاخود ئه‌گه‌ر مافی ئازادبونی مەرجداری پێ‌نادرێت بگوازرێته‌وه بۆ زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی و لەوێ ماوەی سزاکەی تەواو بکات.
No Comment! Be the first one.