چاویارنیوز _ حکومەتی هەرێم بە پێچەوانەی ساڵی رابردووەوە، ئەمساڵ بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە بڕیاریدا سبەینێ لە هەرێم بکرێت بە پشوو، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو ئەم رۆژەی نەکرد بە پشوو.
بۆچوونەکانیش لە شەقامی کوردیدا پێیانوایە ئەم بڕیارەی حکومەت بۆ مەرامی سیاسیی پارتییە تا وای پیشان بدات هاوڕای حکومەتی عێراقە.
جەژنی غەدیر چیە؟
شیعەکان لەو بڕوایەدان لە ١٨ی مانگی (زولحیججە) لە ساڵی ۱۰یەمی کۆچی، پێغەمبەر (د.خ) لە دوای تەواوکردنی “حەجی ماڵاوایی” لە ڕێگای گەڕانەوەیدا بۆ مەدینە لە شوێنێک بە ناوی “غەدیرخوم” وەستا و وتارێکی بۆ موسڵمانان دا، بە بڕوای شیعەکان بە فەرمانی خودا، پێغەمبەر ئیمامی عەلی کوڕی ئەبو تالیبی وەک جێنشین و پێشەوای دوای خۆی بۆ مسولمانان دەستنیشان کردووە.
ساڵانە بەم بۆنەیەوە مسوڵمانانی شیعە لەم ڕۆژە جەژن دەکەن و شیرینی دەبەخشنەوە.
No Comment! Be the first one.