چاویارنیوز _ تورکیا وردە وردە کار لەسەر ئەوە دەکات، ئابووریی دەوازەی ئیبراهیم خەلیل گرنگی بۆ هەرێمی کوردستان و زۆنی زەرد بەدیاریکراوی، نەمێنێت. بەمەش تورکیا رۆژانە ٤۰۰ بارهەڵگر بەشێوەی ترانزێت بەخاکی سوریادا دەنێرێت بۆ عێراق و نایەتە هەرێمی کوردستان، بەمەش پێشتر تورکیا بۆ گواستنەوەی کاڵاکانی تەنها گومرگی ئیبراهیم خەلیلی لە سنوری زاخۆ بەکاردەهێنا و لێرە بەدوا پێویستی بەو خاڵە نابێت.
میدیاکانیش باس لەوە دەکەن، تورکیا بەو هەنگاوە، پەیوەندیی ئابووریی خۆی لەگەڵ عێراق بەهێزکردووە و هەرێمی کوردستانیشی لاوازکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، چەندینجارە حکومەتی هەرێم داوا لە تورکیا دەکات کە دەوازەی ئیبراهیم خەلیل بەکاربهێنێت، بەڵام تورکیا رەتیکردۆتەوە و بەغداش داواکەیەکی ئەنقەرەی بۆ بازرگانی راستەوخو قبوڵ کردووە.
تورکیا گوشاری توند دەخاتەسور ئابووریی زۆنی زەرد
بەپێی زانیارییەکان، خاڵی گومرگی ئیبراهیم خەلیل لە مەترسییە و گرنگییەکەی جارانی نەماوە، تورکیاش گورزی توندی لە زۆنی زەرد وەشاند
No Comment! Be the first one.