چاویارنیوز _ د.یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، داهاتی سندوقی شێرپەنجە تا ساڵی 2019 مەرکەزی بووە و هیچ کێشەی نەبووە، بەڵام لەدوای ئەو ساڵەوە، پارەی پارێزگاکانی تر نەگەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و خۆی خۆیی ژیاندووە،ئەوەش بەهۆی بڕیارە نابەجێکانی حکومەتی هەرێمەوە، شەش ساڵە جیاکاری دەکات لەنێوان شاری سلێمانی و پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستاندا.
وتیشی، لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی جیاوازی دەکات، ئێمە بەداتا بۆتان دەسەلمێنین کە خزمەتی هەموو شارەکانی کوردستانمان کردووە، لە دهۆک و ئامێدی و بلەوبارزانیش.
No Comment! Be the first one.