چاویارنیوز _ عومەر گوڵپی ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ئەو هەڵمەتە میدیایەی بەناوی دابینکردنی بەنزینی نۆرماڵ بە نرخی (750) دینار و دابەزاندنی نرخەکەی دروستیانکردووە تەنها بۆ فریودانی خەڵک و بەلاڕێدابردنی رای گشتیی خەڵکی کوردستانە.
ئاماژە بۆ ئەوە داکات، لەئێستادا بەرپرسانی حکومەتی کاربەڕێکەر بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەتوانن رۆژانە (چوار ملیۆن) لیتر بەنزین بخەنە بازاڕەکانەوە لیتری بە (750) دینار، لە کاتێکدا پێشتر دەیانووت تەنها دەتوانن (ملیۆنێک و 700 هەزار لیتر) بەنزین بەرهەم بهێنن، دەکرێت بپرسین (دوو ملیۆن و 300 هەزار لیتر) بەنزینیان لە کوێ هێنا؟ هەرئەوەبووە کە لە بازاڕدا دەیانفرۆشتەوە بە نرخی (هەزار و 500 بۆ هەزار و 600 دینار) بە خەڵکی کوردستان”.
وتیشی، ماوەیەکی تر خەڵکی پێویستی بە نەوتە دەکرێت بەرمیلی نەوت بە نرخی (240 هەزار دینار) بکڕێت؟ بۆیە دەبێت فشار و ناڕەزاییەکان بەردەوام بێت، تاوەکو هاوشێوەی پارێزگاکانی تری عیراق ببێتە خاوەن پشکی خۆی لە نەوت و سووتەمەنییەکان.
حکومەت هاووڵاتیانی هەرێم فریودەدات
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بەپێویستی دەزانێت، فشارەکانی سەر حکومەتی کاربەڕێکەر و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت.
No Comment! Be the first one.