چاویارنیوز _ عوسمان گوڵپی رۆژنامەنووس دەڵێت: دوو رۆژی رابردوو وا باس کرا کە پێکهێنانی کابینەی نوێ زۆر نزیکە و یەکێتی و پارتی لە داهاتویەکی نزیکدا رێکدەکەون و کۆتایی بە چەقبەستویی سیاسی دێت، بەڵام پێکهێنانی کابینەی نوێ لە کاتێکدا دەبێت کە یەکێتی ڕازیبێت بەوەی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم و وەزیری ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش نەچێتە نێو گفتوگۆکان، بەڵکو گفتوگۆ و ڕێککەوتن لەسەر پۆستەکانیتر بکرێن، لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە یەکێتی ڕازی دەبێت لەو چوار پۆستە هیچیان وەرنەگرێت و بەشداری کابینەی نوێ بکات؟
باس لەوە دەکات، ئەگەر یەکێتی رازی بێت بەوەی کە ئەو چوار پۆستە بۆ پارتی بن ئەوا رێککەوتن نزیکە و هەموو گرفتەکانیتر قابیلی گفتوگۆ دەبن، گەر بەوەش رازی نەبێت ئەوا پێکهێنانی کابینەی نوێ دووری دوورە.
حکومەت پێکنایەت و یەکێتی گفتوگۆ لەسەر چوار پۆست ناکات
رۆژنامەنووسێک باس لەوە دەکات، یەکێتی گفتوگۆی لەسەر چوار پۆست ناکات و دەستبەرداریان نابێت، دەیەوێت بەیەکسانیی پۆستەکان دابەشبکرێن.
No Comment! Be the first one.