چاویارنیوز _ شەوی رابردوو، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی و کەسایەتیی عەشیرەتی هەرکی لە گوندی گردەڕەشە کۆبوونەتەوە، داوای ئازاد کردنی خورشید هەرکی دەکەن، هێزێکی پارتی رووبەڕوویان بوونەتەوە و گرژی روویداوە.
لەسەر ئەم بابەتە، هەرکییەکان بەتەلەفۆن قسەیان لەگەڵ وەزیری ناوخۆدا کردووە و بڕیارە هەرکییەکان وەزیری ناوخۆ ببینن، بەڵام وەلید هەرکی ئەوە رەتدەکاتەوە کە بیانەوێت وەزیری ناوخۆ ببینن و دەڵێت: هەموو گفتوگۆکان شکستی هێناوە.
میدیاکان باس لەوە دەکەن، هەرکییەکان توڕەن و هەڕەشەی قەبووڵنەکردنی دۆخەکە دەکەن.
کەناڵ8یش باس لەوە دەکات، کاتێک کەسوکاری خورشید هەرکی سەردانیان کردووە لە زیندان، خورشید هەرکی داوای لە خزمەکانی کردووە، مادام بڕیاری حوکمدانم هەیە، بچنەوە ماڵەوە لەوێوە دەستپێبکەن.
خورشید هەرکی بۆ براکانی: دەستپێبکەن
دوای ئەوەی کەسایەتییەکانی هەرکی لە گوندی گردڕەشە کۆبوونەوە، شەڕو ناکۆکی لەنێوان پارتی و ئەو عەشیرەتە دروست بوو
No Comment! Be the first one.