چاویارنیوز ـ عــومـەر گوڵپی جەختی لەوە کردەوە: دەست بردن بۆ گیرفانی ئاژەڵدارێک تا ببیتە شەریکی، کۆتا جۆری دزی و سەرانەیە.
عـــومــەر گوڵپی ڕایگەیاند: ئێستا هەر ئاژەڵدارێک دوو بزن لە لادێیەکەوە یان لە شارێکەوە بۆ شارێکیتر بگوازێتەوە، دەبێت بڕێک پارە بداتە بازگەکان کە لە 30 هەزار دینار کەمتری نییە!
زیاتر وتی: بە گەندەڵی و قاچاخچییەتی و پاڵاوگەو کۆمپانیاو تاڵانی زەوی تێر نەخۆیت، دەست ببەیت بۆ گیرفانی ئاژەڵدارێک تا ببیتە شەریکی ئەو چوار دینارەی پەیدای دەکات!
ڕاشیگەیاند: وەرگرتنی پارەکەش بەبێ وەسڵ و بنەمای یاسایی و تەنها بۆ گیرفانی حزبەکانیانە! ئەمە کۆتا جۆری دزی و سەرانەی یەکێتی و پارتی و حکومڕانییەکەیانە کە لە دەرەوەی یاسا بەسەر خەڵکدا دەسەپێنرێ!
No Comment! Be the first one.