چاویارنیوز – بەپێچەوانەی دۆسیەی شیروان شیروانی لەهەولێر کە دەسەڵات هیچ ئاوڕێک لە مانگرتنەکەشی ناداتەوە، لەبەغدا یەکەم داواکاری لە سەرۆک وەزیران نوێ کشاندنەوەی سکاڵاکان بوو دژی ڕۆژنامەنووسان.
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند لەیەکەم داواکاری بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێ، داوامان کردووە سەرجەم سکاڵاکانی حکومەت دژی ڕۆژنامەنووسان بکشێنێتەوە و دەرفەتی ئازادی میدیایی فراوانبکات.
ئەوە لەکاتێکدایە شێروان شێروانی لە ۲۰۱۹ ەوە لەسەر ڕەخنەگرتن لە هەولێر زیندانی کراوە، ماوەی هەشت ڕۆژە مانی گرتووە، کەچی تا ئێستا لایەنی دەسەڵاتی هیچ هەنگاوێکی نەک بۆ ئازادکردن، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانیشی نەگرتوەتە بەر.
دەرفەتی ئازادی میدیایی لە بەغدا زیاتر دەبێت؛
دەسەڵاتی هەرێم ئاوڕ لە مانگرتنی شیروان شیروانی ناداتەوە
شێروان شێروانی لە ۲۰۱۹ ەوە لەسەر ڕەخنەگرتن لە هەولێر زیندانی کراوە، ماوەی هەشت ڕۆژە مانی گرتووە، کەچی تا ئێستا لایەنی دەسەڵاتی هیچ هەنگاوێکی نەک بۆ ئازادکردن، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانیشی نەگرتوەتە بەر.
No Comment! Be the first one.