چاویارنیوز _ بەیانی ئەمڕۆ د. عەبدوللەتیف ئەحمەد رابەری سەلەفییەکانی کوردستان، لە ڕێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوكەوە لەگەڵ دوو هاوڕێی کوردستانی جێهێشت و گەیشتە توركیا.
دوایین پۆستی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد كە لە رۆژی 5ی تەمووز كردویەتی دەڵێت: بڕیارم دا بۆ ماوەیەک پشوویەک بدەم و وتار نەدەم، ئەم دوورکەوتنەوەیە کاتی دەبێت إن شاء الله ، تا ئەو کاتەی لە ڕێگەی دادگاوە بە پشتیوانی و سەرکەوتنی خوای گەورە، هەموو مافە یاسایی و شەرعییەکانی خۆم وەردەگرمەوە.
رۆژی 1ی تەموزز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی كوردستان بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ د. عەبدوللەتیف ئەحمەد دەركرد.
د. عەبدوللەتیف ئەحمەد کوردستانی جێهێشت
دوای ئەوەی رابەری سەلەفییەکانی کوردستان لە وانەوتنەوەی کۆلێژی شەریعەی زانکۆی سلێمانی دوورخرایەوە بۆ هەتاهەتایی، دواجار کوردستانی جێهێشت
No Comment! Be the first one.