چاویارنیوز _ ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، خۆزگە لە هەموو بوارەکانی بەڕێوەبردن و ئاوەدانکردەوە يەکەم دەبووين، بەڵام مخابن چی بکەين کە، بەو شێوەيە نين و زۆريش بەجێماوين، دەنا دەمانزانی ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنيش رێسای خۆيان هەيە.
باس لەوەدەکات، کاتێک لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و پەرەپێدان (پێويستترين) لەبەرچاو ناگيرێ، ئەوا بەجێماوی لە کاروانی پێشکەوتن و شارستانی دەسەلمێنێ و ئەنجاميش لەجياتی گەشەکردن لێکەوتەکانی خراپ دەشکێتەوە.
سەيرکەن، ئەنگۆ لە لايەک شەو رۆژ هاوار دەکەن: لە بەرامبەر مووچەی هەرێمی کوردستان حکومەت ناتوانێ مانگانە سەد و بيست ملیار دينار دينار بۆ بەغدا دابين بکات!، کەچی لەوسەر بەردی بناغەی گەورەترين مزگەوت لە هەموو عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ….. دادەنێن !، ئايا لەمەودا بەغدا بڕوا بە قەوانی نەبوونی شايستە داراييەکانی دەکات؟
ئايا ئەو پڕۆژەيە نابێتە پاساوێک کە لە دژی هەرێمی کوردستان بەکار بێتەوە؟
ئەنگۆ دەرێن: حکومەتی هەرێم نزيکەی سی مليار دۆلار قەرزارە !، باشە ئەگەر ئەوە راستە سەدان مليۆنی تر لە کوێ دێنن؟
وتیشی، ئێوە پارەيەکی باشی مووچەخۆرانی کوردستان قەرزارن و بە پاساوی نەبوونی نايدەنەوە! ئايا لە رووی ئايينيش کە يەکێک نەيبێ و قەرزار بێ دروستە بەقەرزێکی تر مزگەوتێک دروست بکات؟
تۆ وەرە سەيری زانکۆی دايک ( سەلاحەدين) بکە بزانە لە چ حاڵێکدايە، کەچی دێن لە جياتی دروستکردنی کامپی زانکۆ، لە جياتی دانەوەی قەرزی خەڵکی، لە جياتی چاککردنی رێگا و بانەکان، لە جياتی دروستکردنی نەخۆشخانەيەکی پێشکەوتوو بۆ نەخۆشييەکانی شێرپەنجە و دڵ، لە جياتی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و پەروەردی کەرتی گشتی بۆ ئاستی لانی کەمی کەرتی تايبەت، لە جياتی دامەزراندن و دۆزينەوەی هەلی کار بۆ هەزاران لاوی دەرچووی زانکۆ و پەيمانگاکان، لە جياتی پەرەدان بە کەرتی کشتوکاڵی، لەباتی پێداويستيەکانی هێزی پێشمەرگە دابين بکەن و لە باتی و لە جياتی و لە جياتی …. دێن لاسای شێخ و مشايەخەکانی عەرەب دەکەنەوە و لە تەک دەيان مزگەوتی گەورە و جوانی هەولێر بۆ خۆهەلکێشان، نەک پێويستيی خەلکی گەورەترين مزگەوت دروست دەکەن!
بەراستی بەو شێوەيە نە مێژوو دروست دەکرێ و نە وڵاتيش باش بەڕێوە دەبرێ.
No Comment! Be the first one.