چاویار نیوز – مەجید حەمەئەمین، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر پـ.ـارتی دەستبەرداری ئەقڵیەتی خۆسەپێنی ببێت، یەکێتی ئامادەیە سێ هەنگاو بێتە پێشەوە، بەڵام سەردەمی خۆسەپاندنی سیاسی کۆتاییهاتووە، تۆ هەیت و منیش هەم، تۆ هێزت هەیە منیش هێزم هەیە، تۆ پەیوەندیی هەرێمیت هەیە منیش پەیوەندی هەرێمیم هەیە، تۆ دۆستی ناوخۆت هەیە منیش دۆستی ناوخۆم هەیە.
سەرکردەیەکی یەکێتی : دەبێت پـ.ـارتی دەسبەرداری ئەقڵیەتی خۆسەپێنی ببێت
وەرن پێکەوە دابنیشین تاوەکو بەرژەوەنییەکانی گەلەکەمان بکەینە سەنگی مەحەک، لەژێر ڕۆشنایی ئەو مەحەکە حکومەتێکی چاکی خزمەتگوزار پێکبهێنین.
No Comment! Be the first one.