عێراقچی جەخت لەسەر پێویستی وریایی لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر نووسینگەی مەسرور بارزانی دەکاتەوە

عێراقچی بە ئاماژەدان بە هەڵوێستە پرەنسیپییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی عێراق، جەختی لەسەر پێویستی وریایی لە بەرامبەر کردەوە تیرۆریستییەکان لەوان هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق و پیلانگێڕییەکان کە دەتوانێت زیان بە پەیوەندییە دۆستانە و برایەتییەکانی نێوان هەردوو وڵات بگەیەنێت.
ئاب 18, 2026
8 Views