چاویارنیوز _ د.غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: ئەمڕۆ پەیوەندیم کرد بە وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رایانگەیاند: مووچە لەکاتی خۆیدا دێت و دەبێت هەرێم 120 ملیاری داهاتی ناوخۆ بنێرێت، ئەگەر داهات نەنێرێت، ئەوا چەند رۆژێک چاوەڕێ دەکەن و دواتر مەقاسە دەکرێت و مووچە دەنێرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە «ناتوانن مانگانە بڕی 120 ملیار بدەن بە بەغدا»، لە ئێستاشدا سێ وەفدی هەرێم لە بەغدان و وەفدێکیان تایبەتە بە کەمکردنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم لەلایەن دارایی بەغداوە
عێراق بە مەقاسە مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق چاوەڕوانی ئەوەیە حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆ بنێرێت و ئەوانیش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرن
No Comment! Be the first one.