چاویار نیوز – ئەم فەرماندەیە کە برینداری ساڵانی نەوەدەکان و یەکێک لە بەشداربووانی دیاری شەڕی دژی د1عـ.ـشە، ئاماژە بەوە دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە پلەکەی بەستراوە و مافەکانی پێشێل کراون.
چۆلی حاجی عەلی خۆرانی باس لەوە دەکات: “کات هاتووە بێدەنگی بشکێنم”، ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە سەرەڕای تەمەنێک لە خەبات و برینداری، ئێستا لەناو حزبەکەیدا ڕووبەڕووی نادادی و فەرامۆشکردن بووەتەوە و وەڵامی داواکارییەکانی نادرێتەوە، بۆیە بڕیاری داوە چیدی لەو چوارچێوەیەدا نەمێنێتەوە کە تێیدا مافی ماندووبوونی ناپارێزرێت.
خۆرانی دەشڵێت، لە ڕاپەڕین و داستانەکانی گەلی عەلی بەگ و شەڕەکانی پاتێڵەوە تا دەگاتە سەنگەرەکانی بەرگری لە شنگال، زوممار و ڕەبیعە دژی د١عــــ.ــش، بەشدارییەکی کارام هەبووە و چەندین جار لەو پێناوەدا بریندار بووم.
No Comment! Be the first one.