چاویارنیوز – محەمەد هەورامی چاودیری سیاسی لە کاردانەوە بە دوایین وتەکانی ترەمپ سەبارەت بە دزینی چەک لەلایەن کوردەوە، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسی: ترس لە بلۆک کردنی پارەکانتان و داگیر کردنی ڤێلاکانتان ئەوە ئەهێنێ حوشتر ئاسا سەری خۆتان کز کردووە بەرامبەر ئەو هەموو سوکایەتیە؟
ڕۆژێک پێتان دەڵی « دز » ، ڕۆژێک پێتان دەڵێ « مورتەزەقە » و «بەکرێ گرته » بەڵام سوچی سەرشۆڕی و ڕسواییتان هەڵبژاردوە و ناوێرن فزە بکەن؟
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بۆ چەندمین جار وتی: کوردەکان دەستیان بەسەر چەکەکان داگرت کە مەبەستی ئەو چەکانەیە بانگەشەی دەکات بۆ خۆپیشاندەران لە ئێران ناردوونی. ناوبراو زیادی کرد: کوردەکان دەستیان بەسەر چەکەکان داگرت، ئەوان ناوبانگێکی باشیان لە کۆنگرێس هەیە، کۆنگرێس دەڵێت، شەڕکەری باشن، باشە، ئەوان شەڕکەری باشن، بەڵام پارەیان وەرگرتووە.
No Comment! Be the first one.