چاویارنیوز _ بەهۆی خراپی دۆخی حکومەتی هەرێم و بەتایبەت کابینەی دەیەم کە مەسرور بارزانی سەرۆکایەتیی دەکات، لە مانگەکانی داهاتوودا ناتوانێت داهاتی ناوخۆ دابین بکات و حکومەت تووشی قەرزێکی زۆر ببێتەوە.
هەر لەو بارەیەوە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەوەدەکات، بەهۆی کەمی داهاتەوە بۆ تەواوکاریی مووچەی مانگی پێنج قەرزیان کردووە و رەنگە ناچاربن مانگەکانی داهاتووش قەرز بکەن بۆ دابەشکردنی مووچە.
وتیشی، بۆئەوەی قەرزدارنەبین، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵبدات داهاتی ناوخۆ زیاد بکات و خەرجیش کەم بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە.
رۆشنبیرانی باشووریش رەخنە لە حکومەتی هەرێم و خودی مەسرور بارزانی دەگرن کە لەماوەی دەسەڵاتەکەیدا نەیتوانیوە داهات زۆربکات و مووچەی فەرمانبەران دابین بکات.
لەئێستادا، کابینەی دەیەم نەک خۆی ناتوانێت موچە دابین بکات بەڵکو ناتوانێت ئەو بڕە پارەیەش دابین بکات کە بڕیارە وەک داهاتی ناوخۆ رادەستی حکومەتی عێراقی بکات.
دوای ئەوەی کە حکومەتی هەرێم بەناڕاستەوخۆ شکستیهێنا لە دابینکردنی داهات بۆ بەغداد، فالح ساری وەزیری دارایی عێراقیش رایگەیاند، ئەوان چاوەڕێی حکومەتی هەرێم ناکەن و وەک (مەقاسە) داهات لە مووچە دەبڕن و دەینێرن بۆ هەرێم.
لە سایەی مەسرور بارزانیدا حکومەتی هەرێم قەرزدارە
لە ئێستادا حکومەتی هەرێم لەدۆخێکی خراپی داراییدایە و ناتوانێت داهاتی ناوخۆ دابین بکات بۆ ئەوەی بەغداد مووچەی فەرمانبەران بنێرێت
No Comment! Be the first one.