چاویارنیوز_ دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ، 16 رۆژە دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە و مەترسیی دواکەوتنی زیاتریشی هەیە.
وتیشی، ئەگەر پێش سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ ئەمریکا مووچەی هەرێم نەنێردرێت، ئەوا مەترسیی زیتر دواکەوتنی هەیە.
راشیگەیاند، تائێستا وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد نەناردووە، بەمەش رەنگە مووچە زیاتر دوابکەوێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی 45 رۆژە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە و هێشتا نازانرێت کەی مووچە دێت.
مەترسیی زیاتر بۆ دواکەوتنی مووچە هەیە
حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم تائێستا داهاتی ناوخۆی بۆ بەغداد نەناردووە و مەترسیی ئەوە هەیە بەبۆنەی گەشتەکەی عەلی زەیدییەوە مووچە زیاتر دوابکەوێت
No Comment! Be the first one.