چاویارنیوز – ئه‌نجومه‌نی سیاسی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كۆبوه‌وه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌نده‌كانی رێككه‌وتنی نێوان جوڵانه‌وه‌كه و یه‌كێتی په‌سه‌ندكردوه‌و سروه عهبدولوحیدی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ژینگه‌ی عێراق كاندید كردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەسەرپەرشتیی رێبوار ئەوڕەحمان، جێگری سەرۆکی جوڵانەوەکە کۆبوەوە و لە کۆبونەوەکەدا قسە لەسەر دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و گرنگترین پێشهاتە سیاسییەکان کرا.
بە گوێرەی راگەیەندراوهكه، لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا قسە لەسەر لێکتێگەیشتنی نێوان جوڵانەوەی نەوەی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کراو کۆبونەوەکە خاڵەکانی نێو رێککەوتنەکەی بە گرنگ بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک وەسفکردو هیوای خواست لە ئایندەیەکی نزیکدا واژو بکرێت و ئەنجومەنەکە تەواوی خاڵەکانی رێکەوتنەکەی پەسەند کرد‌و رەزامەندی دا لەسەر واژۆکردنی لە داهاتویەکی نزیکدا.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا قسە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی عێراق و وەرگرتنی وەزارەتێک لەلایەن نەوەی نوێوە کرا، بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنی سیاسیی بەکۆی دەنگی ئەندامان کاندیدی پۆستی ئەو وەزارەتەی بەغدای دیاریکرد کە بریار وایە نەوەی نوێ وەریبگرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی عێراق به‌ر نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌وێت كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراقه‌و سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه كاندیدكراوه.
No Comment! Be the first one.