چاویارنیوز _ کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق چوار دۆلارە و لە هەرێمی کوردستان 16 دۆلار، لەبەر ئەم جیاوازییە ناتوانین بەنزین بکەین 450 دینار، دەشڵێت: 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی رۆژانە کەمە و بەش ناکات و رۆژانە پێویستمان بە 115 هەزار بەرمیل نەوتە، پێویستە بەغدا بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ ناوخۆی هەرێم زیاد بکات و لەئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە نێوان 200 بۆ 220 هەزار بەرمیلدایە لە رۆژێکدا.
هەرێم ناتوانێت بەنزینی 450 دیناری دابین بکات
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڵێت: حکومەتی هەرێم ناتوانێت بەنزینی 450 دینار دابین بکەین
No Comment! Be the first one.