چاویارنیوز _ بڕیارە ئەمڕۆ بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، وەفدێکی حكومەت بچنە بەغداد، کە پێكهاتووە لە كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان، د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
بەپێی زانیارییەکان، تەوەری گفتوگۆکان هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمە لەگەڵ زیادكردنی هەناردەی نەوت.
ئێستا هەناردەی نەوتی كوردستان، لە 200 هەزار بەرمیلەوە بۆ 20 هەزار كەمی كردووە.
وەفدێکی حکومەت دەچێتە بەغداد
ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغداد، پرسی هەناردەی نەوت تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان دەبێت
No Comment! Be the first one.