چاویارنیوز _ شەوی رابردوو هێزەکانی عێراق، حوسێن تاڵب بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی عێراقو مەتین چادرچی جێگری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنیان دەستگیرکرد کە ئەو وەزارەتە لای پارتییە و لەئێستاشدا پارتی رێباز حەملانی بۆ ئەو وەزارەتە کاندیدکرد، بەڵام دەنگی پێویستی بەدەستنەهێنا و تائێستا بە بۆشایی ماوەتە
ئاژانسی هەواڵی عێراقیە باس لەوە دەکات، شەوی رابردوو، نووسینگەی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران هێزێکی تایبەتی بۆ پرۆسەی دەستبەسەرکردنەکەیان ناردووە و دەستگیرکراون.
میدیاکان باس لەوە دەکەن رەنگە پارتی لە گەندەڵی ئەم وەزارەتە تێوەگلابێت، چونکو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، لە حکومەتەکەی سودانیدا لەلای پارتی بووە و لەلایەن بەنگین ڕێکانی وەک پشکی پارتی بەڕێوەدەبرا، بەڵگەش بۆ تێوەگلانی پارتی بە گەندەڵی ئەوەیە، رێگە نەدرا دووبارە پارتی ئەو وەزارەتە وەربگرێتەوە.
پرۆسەی دژە گەندەڵی عەلی زەیدی گەیشتە وەزارەتێکی پارتی
بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، دوو کاربەدەستی باڵای حکومەتی عێراق بەهۆکاری گەندەڵی دارایی لەبەغدا دەستبەسەرکران، کە یهكێكیان پێگەی باڵایان لەناو وەزارەتێکی پشکی پارتی دیموکراتی کوردستاندا هەیە
No Comment! Be the first one.