چاویارنیوز _ دوای ئەوەی پرۆژەی روناکی حکومەتی هەرێم شکستیهێنا، ئێستا لەژێر پەستانی حزبیدا، پارتی داوای لە تەواوی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر و دهۆک کراوە دەست بەکار بکەنەوە.
خاوەن موەلیدەیەکیش دەڵێت، پێیانڕاگەیاندووین، ئەگەر کار بە موەلیدەکانمان نەکەین، ئەوا سزا دەدرێین.
پێشتر حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو کە پرۆژەی رووناکی سەرکەوتووە بووە، بەڵام بەهۆی گەرمای هاوینەوە کە هێشتا سەرەتایەتی، ناتوانرێت 24 سەعات کارەبا بدرێت بە هاووڵاتیان و لەئێستادا هانا بۆ موەلیدەکان دەبرێت کارەبای هاووڵاتیان دابین بکات.
پرۆژەی رووناکی لە هەولێرو دهۆک شکستیهێناوە
پرۆژەی رووناکی لە سایەی سەرۆکی حکومەتدا، لە هەولێر و دهۆک، فەشەلی هێنا و موەلیدە ئەهلییەکان دەست بەکاردەکەنەوە
No Comment! Be the first one.