چاویار نیوز – يسرى رجب ئهندامی پێشووتری ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگەیاند،کاتێک باسی ئەوەم کرد ڕۆژێک دێت هێزی پێشمەرگەیش ئەچێتە ژێر باڵی سوپای عێڕاق هەندێ کاڵ فام دەستیان کردە تەشهیر کردن .جارێ با سەرەتا پێتان بڵێم لە دەستوری عێڕاق شتێک نی یە بە ناوی پێشمەرگە بەڵکو ئەوەی هەیە لە بڕگەی پێنج لە مادەی (۱۲۱ ) لە دەستوری عێڕاقی ساڵی ۲٠٠٥ داهاتووە باس لە بوونی هێزەکانی پۆلیس ، ئاسایش ، پاسەوانی هەرێم دەکا ، ئێ لەسەر ئەم ئەساسە بێ دیارە ساڵانێکە هێزی پێشمەرگە لەژێر ناوی پاسەوانی هەرێمن ، و لەشەڕی داعش و لە هەندێ بۆنەدا وەک مووجامەلە ناوی هێزی پێشمەرگە هاتووە ، ڕاستە ڕەوایەتی بوونی هێزی پێشمەرگە لە ڕەوایەتی دۆزی گەلەکەمان هەڵقوڵاوە بەڵام فارس پەندێکی پێشینانیان هەیە ئەڵێ،(ئەگەر ئەقڵ نەداری جاندەر ئەزابە )عەرەبیش ئەڵێ ( الي ما يعرف تدابيره حنطته تآكل شعيره )بە ئەو مانایەی ئەگەر تەگبیری ئیشی خۆت نەزانی ماڵت وێران ئەبێ،ئێ کە لە ۲٠٠٥ کاتێک (بەناو) سەرکردەکانی کورد ئەوکاتە چییان دەکرد لەبەغدا.
وتیشی، بۆچی بەفەرمی ناوی هێزی پێشمەرگە نەخراوەتە ناو دەستووری عێڕاقەوەبۆچی هەر خەریک پشک پشکێنە بوون لە دزی و ڕووتانەوەی عێڕاق بێ ئەوەی بابەتە جەوهرێکان یەکلا بکەنەوە.
No Comment! Be the first one.