چاویارنیوز _ ئەحمەد میرە نووسەر و مامۆستای زانکۆ باس لەوە دەکات، لەم چەند ساڵەی رابردوودا ژیانی هاووڵاتیان خراپ بووە و ئەم کابینەیە نەگریس بووە.
وتیشی، لەم کابینەیەدا ئازادی زیاتر بەرتەسک بووە و داڕزانی سیاسی روویداوە، ناکۆکییە ناوخۆییەکان گەیشتۆتە ئاستێک کە نەک تەنها ناکۆکی نێوان هاووڵاتی و میللەت، تەنانەت متمانەی شەریکە سیاسییەکانیش بەیەکتر نەماوە.
ئاماژە بەوە دەکات، پێکنەهێنانی کابینەی نۆیەم لەئەنجامی دەرهاویشتە خراپەکانی کابینەی نۆیەمە، واتە ئەگەر ئێمە بەرپرسیاریەتێک دیاری بکەین کە بۆچی کابینەی دەیەم پێکنەهاتووە، ئۆباڵەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتەی کابینەی نۆیەم پیادەی کردووە.
دەڵێت: کابینەی پێشوو دڵخۆشکار نەبوو، تەنانەت خەڵکی کوردستان لە سیاسەتە ئەمنی و ئابووری و ئازادی کابینەی نۆیەم ڕازی نەبوو.
جەخت دەکاتەوە، سیاسەتی کابینەی نۆیەم وایکرد کە شەریکەکانی حکومەت لە هاووڵاتیانی هەرێم زیاتر ناڕازی بن
پێکنەهێنانی ئەم کابینە ئۆباڵەکەی لەئەستۆی سیاسەتی کابینەی پێشووە
مامۆستایەکی زانکۆ کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بە نەگریس ناودەبات و رەخنەی لێدەگرێت و پێیوایە سیاسەتی کابینەی نۆ وایکردووە کابینەی دەیەمیش پێکنەیەت
No Comment! Be the first one.