چاویارنیوز _ قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بەردەوامە و لەئایندەیەکی نزیکدا حکومەت پێکدەهێنرێت.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتییش دەڵێت: قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی کۆبوونەتەوە و بەمزوانە هەواڵی خۆش لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە دەبیستن.
هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باس لەوە دەکات، وەک نەوەی نوێ بەهیچ شێوەیەک بەشداریی حکومەتی نوێی هەرێم ناکەین و بە ئۆپۆزسیۆنیی دەمێنینەوە.
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاندووە، وڵاتێک نێوەندگیری نێوان یەکێتی و پارتی دەکات و بەمزوانە حکومەتی هەرێم پێکدێت.
پێکهێنانی حکومەتی هەرێم لەنێوان لێدوانی لێپرسراواندا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە میدیاکان بڵاویانکردۆتەوە، هاوکێشەی سیاسیی نوێ لە هەرێمی کوردستان دێتەگۆڕ و رەنگە حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.
No Comment! Be the first one.