چاویارنیوز _ لوقمان وەردی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت: یەکێتی بەکەمتر لە شەراکەتی ڕاستەقینە ڕازی نابێت و دەیەوێت حکومەتێک نەبێت وەک کابینەی پێشوو.
رایگەیاند، یەکێتی دەبێت رەنگدانەوەی شەراکەتی حەقیقیی پۆستی لە کۆی جومگەکانی حکومرانیدا هەبێت و بە کەمتر لەوە رازی نابێت.
ئاماژە بەوە دەکات، پارتی هەموو پۆستەکان بۆ خۆی بە رەوا دەبینێت، بەڵام بۆ یەکێتی و حزبەکانیتر مافی ئەوەیان پێنادات دەسەڵاتیان لە حکومەتدا هەبێت.
پێکهێنانی کابینەی نوێ ئەستەمە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی باس لەوە دەکات، ئەگەر داواکارییەکانی یەکێتی جێبەجێ نەکرێت، ئەوا پێکهێنانی حکومەت ئەستەم دەبێت
No Comment! Be the first one.