چاویارنیوز _ کاوێز مەلا پەروێز نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: لەژێر دروشمی کوردایەتی، دەیان هەزار کەس خۆی بە کوشتدا و لەوە زیاتریش ماڵ وێران بوون، ساڵانێکە لەژێر هەمان دروشم بەجۆرێتیی بەرێوەبردنی خوار و خێچ، بەدزیوفزی، قۆرخکاریی بازار، کوردایەتی بە خەڵک دەفرۆشنەوە، کوردایەتی پاک و بێگەرد بوو، کاتێک کردیان بەبزنس بۆ کۆکردنەوەی سامان، نابوتیانکرد.
دەشڵێت: کاتی خۆی، لەم کەرکووکە حیاتە کە کورد تێیدا سەردار بوو، بەرپرسەکان کە دزی کردنیان بۆ ئەچووە سەر، دەبوونە عێراقی عەیار بیست و چوار، کاتێکیش بەغدا تێیدەئاڵانن، دەیانکرد بە هەرا گوایە لەسەر کوردایەتیە.
باس لەوە دەکات، شارەکان داگیرکراون، پارە و قووتی خەڵک زەوتکراوە، ئازادی لە مەنگەنە دراوە، هیچیان بایی ئەوە جێی مەترسی نیە کە دزەکان، خاوەن کۆمپانیاکان، کوردایەتی بەو جۆرە ئەتک دەکەن.
ئاماژە بەوە دەکات، کورد، کوردایەتی لێ بسێنیتەوە، تۆزی ئەچێ بە حەوادا، ئاممان هەرچی ئەدزن بیدزن، لە کوردایەتی گەڕێن.
No Comment! Be the first one.