چاویارنیوز _ محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی باس لەوەدەکات، ئومێدده‌كه‌ین حكومه‌تی نوێی هەرێم پێكبهێنرێت، چونکە دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، ئەستەمە.
ئاماژە بەوە دەکات، وەک کۆمەڵی دادگەری لە دەرەوەی حکومەت دەمێنینەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆئەوەی هاووڵاتیان و هەرێمەکەمان زیانیان پێنەگات، ئومێدده‌كه‌ین كابینەی دەیەمی حکومەت پێكبهێنرێت.
وتیشی، کۆمەڵی دادگەریی بایكۆتی په‌رله‌مانی كردووه، ئەگەر بگاتە ئەو کاتەی کە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، ئەوا ئێمەش قسه‌ی خۆمان ده‌كه‌ین.
کۆمەڵی دادگەریی بەردەوامە لە بایکۆتی حکومەت و پەرلەمان
وته‌بێژی كۆمه‌ڵ رایدەگەیەنێت، دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان، ئەستەمە
No Comment! Be the first one.