چاویارنیوز _ کەمال سەید قادر کەسایەتیی سیاسیی باشووری کوردستان لە نووسینێکدا رایگەیاندووە، کۆرەک تێلێکۆم بەشێک بوو لە دەزگای پاراستنی پارتی، جگە لەوەی چاودێریی پەیوەندییەکانی خەڵکیان دەکرد، دەیانتوانی لە هەمان کاتیشدا سیم کارتی ئەو کەسە کۆپی بکەن و بەهەمان ئەو ژمارەیە پەیوەندیی ئەنجامبدەن، بەبێ ئەوەی بەشداربوو خۆی ئاگای لەم پەیوەندییانە بێت کە بەناوی ئەوەوە کراون.
ئاماژە بەوە دەکات، بۆ نمونە ئەگەر پارتی بیویستایە کەسێک بە تێرۆر تۆمەتباربکات، ئەوا سیمکارتی ئەم کەسەیان کۆپی دەکرد و بەهەمان ژمارە بەناوی ئەم کەسەوە پەیوەندییان بە تێرۆریستانەوە دەکرد، یا بۆ هەر مەبەستێکیتر بەکاریان دەهێنا تا تۆمەتباری بکەن بە تیرۆر.
راشیگەیاندووە، کە لە هەولێر بووم ژمارەی سیمکارتی کۆڕەکم هەبوو، جارێکیان وەکو هەڕەشە نامەیەکم لەژمارەکەی خۆمەوە بۆ هات بەبێ ئەوەی من هیچ شتێکم نووسیبێت. کەواتە پارتی و کۆڕەک تێلێکۆم دەیانتوانی بەهەمان ژمارەی من پەیوەندی بەلایەنێکی تێرۆریستی یا جاسووسی بکەن و دواتریش من خۆم تۆمەتباربکەن بە بەڵگەشەوە، چونکە ژمارەکە لە سەر ناوی من بوو.
کۆڕەک تێلێکۆم خەریکی کاری سیخوڕی بووە
کەسایەتییەکی سیاسیی کوردستان باس لە ئەزمونی خۆی دەکات لەگەڵ کارە سیخوڕەکانی کۆڕەک تێلێکۆم. چۆن خەڵکیان بە تێرۆر تۆماتبار دەکرد
No Comment! Be the first one.