چاویار نیوز – شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی بەنزین و سوتەمەنی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ڕوویان لە زیادبوونە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بە 45 ڕۆژ مووچەیان وەرگرتووە، لە کوێی دونیادا بووە، مووچەی خەڵک نەدرێت و نرخی بەنزینیش گران بکرێت.
گرانبوونی نرخی بەنزین تەنیا خێر و بێری بەرپرسانی هەولێری تێدایە
من وەک هەمیشە لە هەموو شوێنێک ڕاستییەکان دەڵێم، پێموایە گرانکردنی نرخی بەنزین لەلایەن حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان هیچ پاساوێکی نییە، ئەم گرانبوونە پەیوەندیی بە هیچەوە نییە جگە لە سیاسەت و بەرنامەی سەقەتی حکومەتی زۆرەملێ و ناشەرعی، هەروەها بەرژەوەندیی بەشێکی زۆری کۆمپانیاکانی پارتیی تێدایە، بە جۆرێک خێر و بێری پارەی بەنزین تەنیا بۆ چەند بەرپرسێکی هەولێر بێت.
No Comment! Be the first one.