چاویارنیوز _ ئومێد عەلی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت: ئاخر دڵت ئەتەقێت قسە نەکەیت، ئێ لە هەرێمێک، حکومەت= یەک بە یک حزب و لەناو ئەو حزبەش گروپێک کۆمپانیا. لە هەرێمێک یاسای بوودجەی چەندین ساڵە نیە. هەرێمێک خۆیان ئەڵین بە کارەبای 24 کاتژمێریی و کامێرای تیژڕەویی و زیادکردن و ڕێکخستنەوەی باج و سەرو لە 35% کارگەی هەموو عێراق و 50 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەو 280 هەزار بەرمیلی هەناردەو چەندین دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی و لاوەکی و چەندین پاڵاوگەو بۆری هەناردەی نەوت و چەندین زانکۆوقوتابخانەی ئەهلی و 2 فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی و باشترین و بەپیتترین دەشتی کشتوکاڵی و 2 بەنداوی ئاوی ستراتیجی و چەندینی لاوەکی و ئەم هەموو گەشتیارەی خۆیان بە ژمارە باسی ئەکەن و 2کۆمپانیای مۆبایلی گەورەو پڕخزمەتگوزاری و کۆمپانیای ئینتەرنێت و یەک دیناریش نەدەیتە مووچە و 12 ساڵ بێت پلەبەرزکردنەوەت ڕاگرتبێ و کەسیشت دانەمەزراندبێت و گەورەترین کۆمپانیای غازیشت لە ووڵاتەکەت هەبێت و کارەباش بە عێراق بفرۆشیت و نەوتی بۆ بپاڵێویت و هەر ڕۆژەو شەقامێکی مۆدێل بکەیتەوەو سەیارەکانت ئەخیر مۆدیل و هەمان ژمارە و بە ڕەتڵ بە دواتەوە بن بەشی هەموو عێراق شووقەو ڤێلات دروست کردبێت بە برا عەرەبەکانیشت فرۆشتبێ، حکومەتی عێراق مووچەو دەرمان و خواردنی بایەعی و پارەی هەڵبژاردنت بۆ بنێرێت و هاوکاری ئەمریکا بۆ هێزی پێشمەرگەکەت مانگانە بدرێت و نرخی بەنزین و کەرەبا و ئاوو باج و رسومات چەند ئەوەندەی عێراق بێت و …… زۆری تر کە ناوێرم بیڵێم، بێیت و بە ئایەتی قورئانیش دەستپێبکەیت و بڵێیت داهاتمان 70% کەمی کردووە بۆ ئەوەی قوڕبکەیت بەسەر ئەو خەڵکە قوڕبەسەرەی کە چەند مانگێکە پاش 12 ساڵ مووچەکەی لەکاتی خۆی بێ لێبڕین وەردەگرێت.
باس لەوەش دەکەن، هەرێمێک ئەمە حاڵی بێت و بەتەماش بیت خەڵکەکەت و گەنجان و نەوەی تازە باوەڕت پێبکەن و ووڵاتانی وەکو ئەمریکا و بەریتانیا و ڕوسیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و دراوسێ چاوچنۆکەکانیش هەرئاوا سەیرت بکەن و بڵێن تۆ راستدەکەی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارم مێژوو جارێکی تر رەحممان پێبکات و بەر نەفرەتی خەڵک و خوانەکەوین، سەد ساڵی تر چاوەڕێی هەلێکی تر نەکەین….
بەداخەوە، گەلی کورد چی لەئێوە ئەویست جگەلە نانێکی شەرەفمەندانە.
گەنجان و نەوەی تازە بڕوایان بەم حکومەتە نییە
پەرلەمانتارێکی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، حکومەتی هەرێم قوڕی کردووە بەسەر ئەو خەڵکەدا و هیوادارم مێژوو رەحممان پێبکات
No Comment! Be the first one.