چاویارنیوز _ لە سلێمانی و بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو حزبە كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە، پارتی دەیەوێت ئێمە تەنازوولی بۆ بکەین و بەهیچ جۆرێک پارتی نایەوێت رێكبكەوێت لەگەڵمان، بۆیە دوو رێگەمان لەبەردەستدایە:
یەكەم: تەنازولكردن بۆ مەرج و داواكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەوەی دەمانداتێ پێی رازی بین.
دووەم: تەنازول نەكردن بۆ پارتی و بە هێزی (39 كورسی بەرامبەر بە39) كورسی بچینە گفتوگۆ و شەراكەتیی راستەقینەمان و نیوەی حكومەت و پۆستەكانی هەرێمی كوردستانمان دەوێت.
لەوەڵامی ئەم پرسیارەی سەرۆکی یەکێتیدا، سكرتارییەتی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی (مستەفا چاڵاوی و رابیحە حەمد) پێشنیازەكەیان خستووەتە دەنگدانەوە و بەكۆی دەنگ، هەموو ئەندامەکان تەنازولكردنیان رەتكردووە و پەسەندی ئەوەیان كردووە كە بە (39) كورسییەوە بچنە گفتوگۆوەو تەنازول بۆ پارتی نەكەن، چی كاردانەوەیەك دەبێت، بابێت.
یەكێتی تەنازول ناكات و نیوەی حكومەتی دەوێت
لە سلێمانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی بەكۆی دەنگ بڕیاریدا كە لە ئێستادا (39 بە 39) كورسین بەرامبەر پارتی و داوای نیوەی حكومەت بكەن
No Comment! Be the first one.