چاویارنیوز _ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت: تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت نەکردووە.
ئاماژەی بەوە دەکات، یەکێتی لە هەر داوایەکی پارتی بۆ کۆبوونەوە ئاگاداریان دەکاتەوە و جەختی لەوە کردەوە تا پارتی بە فەرمی دان بە هاوپەیمانێتیی نێوان یەکێتی و نەوەی نوێدا نەنێت، ئامادە نین لەگەڵیان کۆببنەوە، هەر بۆیەش تا ئێستا چەندین جار داوای پارتییان بۆ کۆبوونەوە رەتکردووەتەوە.
یەکێتی و نەوەی نوێ لەگەڵ پارتی کۆ نابنەوە
شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، تا پارتی دان بە هاوپەیمانێتیی یەکێتی و نەوەی نوێدا نەنێت، لەگەڵیان کۆنابینەوە
No Comment! Be the first one.