چاویارنیوز _ رەحمان غەریب رێکخەری گشتیی سەنتەری میترۆ ئاماژە بەوەدەکات، چ بەدبەختییكە، كەسێكت لە رووداوێكی تەمووماژاویدا، گیانی لەدەستدا بێت و تەرمەكەیت رادەست بكەن و پۆلیس لە رونكردنەوەدا بە رای گشتی بڵێت “لەناو گرتووخانەدا كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە”، بێ ئەوەی ناوی گرتوخانەكەیش بە كەسوكاری بڵێت، یا بەڵگەیەكی سەلمێنەر بۆ “خۆكوشتن”ەكە بخەنە روو.
دەڵێت: (ئاسۆ مجید قادر) پێشمەرگەی پارتییە، كەسوكاری نەیانتوانیوە لە نزیكەوە بیبینن، محامییان بۆ دابین نەكردووە، دوو مانگە نازانن تۆمەتەكەی چییە، نازانن لە چ كونجێكی زیندانە، كاتێكیش دەڵێین یاسا سەروەر نییە، یان یاسای ئەم وڵاتە تەنها دەستی بۆ خەڵكی فەقیر درێژە، هەزار تۆمەتت دەخەنە پاڵ.
راشیگەیاندووە، وەزیری ناوخۆ وەڵاممان بداتەوە ئایا گرتووخانەی نهێنیامان هەیە؟ ئەگەر نییە بۆ لە روونكردنەوەكەی پۆلیسی هەولێر پێیان نەوتین لەكام هۆڵی كام گرتووخانەدا خۆی كوشتووە، لە ژووری تاكە كەسیدا بووە؟ بۆ گرتووخانەی پۆلیس ژووری تاكەكەسی تێدایە؟ كوا بەڵگەی سەلمێنەر؟ كوا شاهێدحاڵەكانی رووداوەكە؟ بەچی خۆی خنكاند؟ كوا بەڵگەی سەلمێنەر؟ كوا ئاسۆ؟
باس لەوە دەکات، ئاسۆ بەهەر تۆمەتێك دەستگیركراوە، دەبوو مناڵەكانی ببینێت، محامی هەبێت، كە دەسگیركرا تۆمەتەكەی لای كەسوكاری روون بێت، بزانن دوو مانگە لە كام زیندان و گرتووخانەیە، ئەشكەنجە نەدرێت و بەزۆر دانپێنانی لێ وەرنەگیرێت، دادگاییكردنەكەی دوانەخرێت ماف و كەرامەتی پارێزراو بێت ، شوێنەكەی سەلامەت بێت و لانیكەم شوێنی مانەوەی بۆینباغی ئەفەندی و بەنەخوێنی رانكوچۆغەی لێ نەبێت!
No Comment! Be the first one.