چاویارنیوز _ حکومەتی هەرێمی کوردستان 118ملیار دیناری بەشە خۆراکی هاووڵاتیان (بایعی) بردووە و نازانرێت چی لێکردووە.
لە ئێستادا یەکێک لەو مەلەفانەی حکومەتی عێراق داوای دەکات گەڕاندنەوەی ئەو پارەیەیە بۆ وەزارەتی بازرگانی ناوەند، تا ئەو دۆسیەیە دابخرێت.
وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقیش رایگەیاندووە، لە چەند ساڵی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان پارەی بەشە خۆراکی بۆ ناوەند نەگەڕاندووەتەوە و تەواوی پارەی ئەو چەند ساڵەی هاووڵاتیان لەلای حکومەت کەڵاکە بووە و ناتوانێت بیداتەوە.
لەبارەی دەنگۆی زیادکردنی پارەی بەشە خۆراکیش لەسەر هاووڵاتیانی هەرێم، وەزارەتی بازرگانیی عیراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە زیادکردنی نرخی بایەعی دەکەن و دەڵێت: ئەو بڕە پارەیەی بۆ هەر بەشەخۆراکێک وەردەگیرێت وەک خۆی دەمێنێتەوە کە 500 دینارە.
وەزارەتەکە دووپاتیکردەوە، هیچ پلانێک بۆ زیادکردنی ئەو بڕە پارەیە نییە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە لە مانگی کانوونی یەکەمەوە چەند رێکارێکی نوێ بۆ باشترکردنی کوالێتیی بەشەخۆراک و بڕینی بەشی ئەو کەسانە بگیرێتەبەر کە شایستەنین.
بازرگانی عێراق داوای 118 ملیار دینار لە حکومەتی هەرێم دەکات
دوای ئەوەی چەند ساڵێکە حکومەتی هەرێم پارەی بەشە خۆراک بۆ بەغداد ناگێڕێتەوە، لە ئێستادا وەزارەتی بازرگانی عێراق، داوای پارەی ئەو چەند ساڵە دەکات.
No Comment! Be the first one.