چاویارنیوز_ لەدیداری 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد، سەرەڕای ئەوەی بەرنامەی یەکێتی بۆ ئاشتی لایەنەکان راگەیاند، هاوکات پێداگریی لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی یەکێتی وتی: ئیتر ژمارە دەخوێنینەوە و ئێستا ٣٩ کورسی بەرامبەرین بە ٣٩ ، بۆیە نیوەی حکومەتمان دەوێت.
چاودێرانی سیاسی باشووری کوردستانیش پێیانوایە؛ ئەم پەیامەی بافڵ تاڵەبانی ستۆپ بە تەواوی تاکڕەوییەکانی پارتی دەکات و چیتر پارتی ناتوانێت وەک جاران هەموو شت بە ویستی خۆی بکات.
بافڵ تاڵەبانی ستۆپی بە پارتی کرد
سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بۆ پارتی نارد و پێدەچێت پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم زۆر قورس بکات
No Comment! Be the first one.