چاویارنیوز _ ساڵێک پێش ئێستا کێشە کەوتەنێوان خورشید هەرکی و پارتی، بەڵام لەسەر داوای نێچیرقان بارزانی جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی ئەو کێشەیە چارەسەر کرا و کێشەکە کۆتایی هات و سوڵح کرا، بەڵام دوای ساڵێک لەو سوڵحە، باڵێکیتری ناو پارتی کە مەسرور بارزانییە، هەڵدەکوتنەسەر ماڵی خورشید هەرکی و خۆیی و حەیدەر هەرکی برای دەستگیری دەکەن.
ساڵی رابردوو خورشید هەرکی رایگەیاند، لەگەڵ پارتی سوڵحیان کردووە و هیچ کێشەیەکیان نەماوە، بەڵام دوێنێ بەیانی لە سەعات 4ی بەیانیدا، هێزەکانی پارتی چوونە ماڵەکەی خورشید هەرکی و لە خەودا دەستگیریان کرد و تائێستا هیچ روونکردنەوەیەک لەسەر شوێنی مانەوەی خورشید هەرکی و برا و کوڕ و برازاکانی دیار نییە .
باڵباڵێنی پارتی لە کێشەی خورشید هەرکی_دا
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی گوڵانی پارتی دەچێتەسەر ماڵی خورشید هەرکی و خۆیی و براکەی دەستگیردەکەن، باڵباڵێنی ناو پارتی دەردەکەوێت
No Comment! Be the first one.