چاویارنیوز _ ساڵێک پێش ئێستا کاتێک خەڵکی باڵەکایەتی لەپێناو باشترکردنی دۆخی کارەبا لە سنوورەکەیاندا، هەستان بە گردبوونەوەیەکی هێمنانە، لەکاتێکدا خۆپیشاندەران گەیشتبوونە سەر پردی حافیز، بەڵام بەبێ لەبەرچاوگرتنی رێوشوێنە مەدەنییەکان و بەبێ حیسابکردن بۆ قوربانیدان و فیداکاریی دەڤەرەکەیان، پارتی لەبری ئەوەی لەگەڵ خۆپیشاندەران گفتوگۆ بکات و چارەسەری ئەو داواکارییە بکات، هێزە ئەمنییەکانی بەشێوەیەکی بێویژدانانە و بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو، بەفیشەک وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە، ئەم رووداوەش بووەهۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک هاووڵاتی سنوورەکە.
بنەماڵەی شەهید حەسەن سەربەرزی لەبەیاننامەیەکدا دەڵێن:
ڤیدیۆ و بەڵگەی باوەڕپێکراو کە لەکاتی تەقەکردنی هێزەکاندا تۆمارکراون لەبەردەستدان، ئەو راستییە دەردەخەن کە، کارمەندێکی ئاسایشی سۆران بەناوی (س.ع) دوور لە هەموو بنەمایەکی مرۆڤانە (حەسەن سەربەرزی) شەهید دەکات و ژمارەیەک کەسیش برینداردەکات.
رایدەگەیەنن، ئێستا مەخابن تاوانبار کە ناسنامەی روون و ئاشکرایە، لەلایەن دەسەڵایەتی زۆنی زەردەوە داڵدەدراوە و رادەستی دادگا نەکراوە، ئەمەش جگە لەوەی ناهەقییەکی گەورەیە بەرامبەر خوێنی شەهیدەکەمان، هاوکات حیسابنەکردنە بۆ دانبەخۆداگرتنی بنەماڵەکەمان و بێڕێزیشە بەرامبەر یاسا.
باس لەوە دەکەن، تائێستا پارتی نەک بکوژەکەی حەسەن سەربەرزی نەداوەتە دادگا، بەڵکو قوت و مووچەی شەهید حەسەنیشی بەبارمتەگرتووە و دەیەوێت وەک فشار بۆ دەستبەرداربوون لە خوێنی شەهیدەکەمان بەکاری بهێنن. بەڵام ئێمە چۆک بۆ ئەو فشارانە دانادەین.
جەخت دەکەنەوە، ئێمە وەک بنەماڵەی شەهید حەسەن سەربەرزی و بەڕاورژ لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای باڵەکایەتی، هیچ متمانەیەکمان بە حکومەت نەماوە و چاوەڕوانیشی ناکەین بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو کەیشە، بۆیە لێرەوە رایدەگەیەنیت لەو کەیسەدا دادگا کۆتاییهاتووە و ئێمەش دەست واڵاین بۆئەوەی هەر رێگەیەک بگرینەبەر
No Comment! Be the first one.